سەرۆکى هاوپەیمانى کوردستان رایدەگەیەنێت
کە ئازادییەکان لە دەڤەرى بادینان بەرتەسککراوەتەوە، داواش لە خەڵکى ئەو دەڤەرە دەکات
لە رێى دەنگدان بە هاوپەیمانى کوردستان بەرگرى لە ئازادییەکانیان بکەن.
لە مەراسیمى بانگەشەى هەڵبژاردنى
هاوپەیمانى کوردستان لە دڤەرى بادینان، قوباد تاڵەبانى سەرۆکى هاوپەیمانى کوردستان
رایگەیاند، ئازادییەکان لە دەڤەرى بادینان بەرتەسککراوەتەوە و دەزانین کێشەى ئازادیتان
هەیە و لەم دەڤەرە کێشە بۆ هەر کەسێک دروست دەکرێت کە چالاک بێت و سەر بەلایەنێکى
دیاریکراو نەبێت.
راشیگەیاند، هاوکارمان بن و بە دەنگدانتان بەرگرى لە ئازادییەکانى خۆتان
بکەن، چونکە هاوپەیمانى کوردستان لەسەر رێبازى رەوانشادان مامجەلال و نەوشیروان
مستەفا دروست بووە کە هەموو ژیانیان تەرخان کرد بۆ خەباتکردن لەپێناوى ئازادى و پاراستنى کەرامەتى مرۆڤ.
سەرۆکى هاوپەیمانى کوردستان جەختى کردەوە کە تەنها هاوپەیمانى کوردستان
دەتوانێت کێشەکانتان چارەسەر بکات.
سەبارەت بەگرنگى ئەو ناوچەیەش، قوباد تاڵەبانى رایگەیاند، دەڤەرى بادینان و
دەشتى نەینەوا و شەنگالى غەدرلێکراو بۆ ئێمە قوڵایى ستراتیژییان هەیە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا سەرۆکى هاوپەیمانى کوردستان ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، ئەمجارە
بەهێزێکى زیاترەوە دەچینە بەغدا شەڕ دەکەین لەپێناوى سەقامگیرى هەرێمى کوردستان و
ناوچە دابڕێنراوەکان و موچە و گوزەرانى خەڵک.
654 جار خوێندراوەتەوە