تاڵیبان کچە یاریزانێکى هەڵبژاردەى بالەى ئەفغانستان دەکوژێت

KNN : Kurdish News Network
12:24 - 23/09/2021
جیهان
+
-

راهێنەرى پێشوى هەڵبژاردەى بالەى کچانى ئەفغانستان کە دواى هاتنەوەى تاڵیبان خۆى گەیاندۆتە بەریتانیان، لە چاوپێکەوتنێکیاندا لەگەڵ تۆڕى هەواڵى (بى بى سى)، ئاشکرایان کردووە، یەکێک لە یاریزانانى هەڵبژاردەکە لەلایەن چەکدارانى تاڵیبانەوە کوژراوە.

زەهرا فەیازى، یاریزانى پێشوى هەڵبژاردەى کچانى بالەى ئەفغانستان کە پێش هاتنى تاڵیبان راهێنەرایەتى هەڵبژاردەى بالەى کچانى ئەو وڵاتەى کردووە، لەچاوپێکەوتنەکەدا ئاشکریکردووە، مانگى رابردوو یەکێک لە کچە یاریزانەکانى لەلایەن تاڵیبانەوە بە گولـلە کوژراوە.

هەرچەندە هیچ ئاماژەیەکى بە ناوى یاریزانە کوژراوەکە نەکردووە، بەڵام رایگەیاندووە، لەئێستادا نزیکەى (30) یاریزانى بالەى کچانى ئەفغانستان لە هەوڵى چونەدەرەوەدان لە ئەفغانستان، هەمویان لە ترسى چەکدارانى تاڵیبان خۆیان شاردۆتەوە.

وتوشیەتى: زۆربەى ئەو یاریزانانە لە ترسى تاڵیبان شوێنى زوو زو شوێنى خۆشاردنەوەیان دەگۆڕن و سەرجەم کەلوپەلە وەرزشیەکانیشیان لەناوبردووە.

فەیازى داواى لە لیژنەى ئۆڵۆمپى نێودەوڵەتى و یەکێتى بالەى نێودەوڵەتى دەکات، هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ رزگارکردنى ئەو کچە یاریزانانە.

هەڵبژاردەى بالەى کچانى ئەفغانستان چل ساڵ لەمەوبەر دروستکراوە، بەلام ساڵى (1996) دواى گرتنەدەستى دەسەڵات لەلایەن تاڵیبان هەڵوەشێنرایەوە و دواى نەمانى تاڵیبانیش جارێکى دیکە هەڵبژاردەکە بنیاتنرایەوە.

4178 جار خوێندراوەتەوە