یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی زیادەڕەوییان لەسەر کراوە جێبەجێ دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
07:07 - 19/09/2021
کوردستان

یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی زیادەڕۆییان لەسەر کراوە، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

یاسای ژمارە 7 ی ساڵی 2021،  کەبریتیە لە  ھەمواری یەکەمی یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لەسنووری شارەوانییەکان، زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە ھەرێمی کوردستان ژمارە 3 ی ساڵی 2019، یاسای، لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

یاسای ژمارە 3 ی ساڵی 2019 ی بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی زیادەڕۆییان لەسەر کراوە لە 12 ماددە پێکهاتووە، لەپێناو پارێزگاریکردن لە سیمای شارستانی شار شارۆچکەکان و بەمەبەستی چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی زیادەرۆیی و فەراهەمکردنی خزمەتگوزاری و رەخساندنی زەمینی جێبەجێ کردنی ماستەر پلانی شارەکان دەرچوێنراوە.

 

یاساى بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لەسنووری شارەوانییەکان، زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە ھەرێمی کوردستان لەمانگى تشرینى یەکەمى سالى (2019) پەسەندکرا، لەمانگى تەمموزى ئەمساڵیشدا پەرلەمانى کوردستان هەموارى یەکەمى ئەو یاسایەى پەسەند کرد.

1055 جار خوێندراوەتەوە