بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی
سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەبەوەدەکات، دوو باندى ساختەکار و دزینى شوێنەوار
دەستگیرکراون و دەستبەسەر چەندین ئامێر و دراوى ساختەداگیراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا
هاتووە ''هێزەکانى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى، لە چەند چالاکییەکدا،
حەوت تۆمەتبارى دوو باندى دزینى شوێنەوار و مامەڵەکردن بەدراوى ساختەوە دەستگیرکراون.
باس لەوەشکراوە، تۆمەتباران
لەکاتى گەڕان بۆ شوێنەوارە دێرینەکان لە ناوچەى شارباژێر و قەرەداغ و کاتى
مامەڵەکردن بە دراوى ساختەوە دەستگیرکراون و دەستبەسەر حەفتا هەزار و شەش سەد ( 70
هەزار و 600 ) دۆلارى ئەمریکى ساختە لە جۆرى (50) دۆلارى و یەک ئۆتۆمبیل و یەک
موەلیدە و چەندین ئامێرى هەڵکۆڵیندا گیراوە.
و سەرجەم تۆمەتباران بە یاساى سزادانى عێراقى
راگیراون و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانیان بەردەوامە.
498 جار خوێندراوەتەوە