لەلایەن سەرۆک
وەزیرانى بەریتانیاوە، کوردێک وەک وەرزیرى پەروەردەى ئەو وڵاتە دەستنیشانکرا کە
پێشتر پۆستى وەزیرى دابینکردنى ڤاکسین بووە.
دواى گۆڕانکاریکردن لە
پێکهاتەى کابینەکەى، بۆریس جۆنسۆنى سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا، نەدیم زەهاوى
بەرەگەز کوردى وە وەزیرى پەروەردەى کابینەکەى دەستنیشانکرد.
دەستنیشانکردنى زەهاوى بۆ پۆستى وەزیرى پەروەردەى بەریتانیا دواى ئەوەهات، وەزیری پەروەدەی پێشوى ئەو وڵاتە
بەهۆی رێوشوێنەکانی داخستنی قوتابخانەکان، رێکخیستنى تاقیکردنەوەکان روبەڕوى
رەخنەیەکى زۆر بوەوە.
نەدیم زەهاوی بەرەگەز
کورد، لە (2ى حوزەیرانى 1967) لە بەغدا لەدایکبوە بەکالریۆسى لە ئەندازیارى
کیمیادا هەیە، لە كابینەكەی جۆنسۆندا وەزیری دابینکردنی ڤاکسین بوو لە بەریتانیا،
بەڵام بەهۆى سەرکەوتوى لە پۆستەکەى متمانەى جۆنسۆنى بەدەستهێنا و لە ئێستادا وەک
وەزیرى پەروەردەى بەریتانیا دەستنیشانکراوە.
847 جار خوێندراوەتەوە