باڵیۆزخانەی
ئەمەریکا لە سوریا جەختدەکاتەوە، ئەوان داوای دیالۆگی نێوان لایەنە کوردییەکانی
باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکەن.
ئاژانسی
میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە سوریا دەربارەی دانوستانەکانی
نێوان ئەنەکەسە و پارتەکانی یەکێتی نەتەوەیی لە رۆژئاوای کوردستان لە
راگەیەنراوێکدا جەختلەوەدەکاتەوە، بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی لە دیالۆگی نێوان
پارتە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکەن.
لە
راگەیەنراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکادا هاتووە، جۆی هود وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا
بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی ئەنەکەسە و یەکێتی
نەتەوەیی کورد لە رۆژئاوای کوردستان کۆبووەتەوە و جەختی لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ
دیالۆگی نێوان ئەو لایەنە کوردییانە کردووەتەوە.
وەزیری
دەرەوەی ئەمەریکاداوای لەو لایەنانە کردووە هەموو لایەنە سیاسییەکان پێکەوە
کاربکەن و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.
285 جار خوێندراوەتەوە