لەبەر ئەوەی هەموو قۆناغەکان بەشێوەی نەریتی بەڕێوەدەچن و هیچ ئامێر و ماددەیەکی
زیادکراو بەکارناهێندرێت، راشی شارۆچکەی چوکورجاى سەر بە پارێزگاى هەکارى لە
باکورى کوردستان، تام و چێژێکی تایبەتی هەیە.
بەرهەمهێنانەکە، بەشێوەیەکی نەریتی و لە رێگەی بەکارهێنانی ئاشی ئاوەوە،
راشی دروست دەکرێت.
بەهۆی ئاووهەوای گەرمەسێرەوە ئەم شارۆچکەیە شوێنێکی لەبارە بۆ بەرهەم هێنانی
هەنجیر، هەنار، برنج، کاکی و کونجی.
لە ئێستاشدا جووتیارەکان دەستیان بە دروێنەی ئەو کونجییانە کردوە کە لە وەرزی
بەهاردا چاندبوویانن.
بەیانیان زوو جوتیارەکان بە هەرەوەزی کونجییەکان کۆدەکەنەوە، دواتر شەوێک دەیکەنە
ئاو و ئینجا دەیبێژنەوە.
دوای چەن جارێک شتنەوە، کونجییەکان لە فڕنی داردا دەبرژێندرێت و دواتر بە شێوەیەکی
نەریتی بە ئاش دەهاڕدرێن و دەکرێن بە راشی، لەبەر ئەوەی هەموو قۆناغەکان بەشێوەی نەریتی
بەڕێوەدەچن و هیچ ئامێر و ماددەیەکی زیادکراو بەکارناهێندرێت، راشی شارۆچکەی
چوکورجا تام و چێژێکی تایبەتی هەیە.
621 جار خوێندراوەتەوە