زیاترلە (200) چاودێرى نێودەوڵەتى چاودێرى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق دەکەن

KNN : Kurdish News Network
09:40 - 10/09/2021
عێراق
+
-

زیاتر لە (200) چاودێرى نێودەوڵەتى چاودێرى هەڵبژاردنى پێشوەختى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق دەکەن، کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانیش وردەکارى زیاتر لەوبارەیەوە ئاشکرا دەکات.

جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سەرۆکى کۆمسیۆن یاداشتێکى لێکتێگەیشتنى لەگەڵ یەکێتى ئەورپا واژۆکردوە بۆ ئەوەى بە (100) چاودێرەوە بەشدارى پرۆسەى چادێری کردنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بکەن، لەگەڵ (130) چاودێرى سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان کە چاودێرى پرۆسەى هەڵبژاردن دەکەن.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، ئەو چاودێرە نێودەوڵەتیانە خۆیان ئەو بنکانەى دەنگدان دیارى دەکەن کە چاودێرى پرۆسەى هەڵبژاردنى تێدا دەکەن، لە هەمان کاتدا مافى ئەوەیان هەیە کە لەنێوان بنکەکاندا هاتوچۆ بکەن.  

 

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا، وتەبێژەکەى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ژمارەیەک لە باڵیۆزانى وڵاتانى عەرەبى و بیانى خواستى خۆیان بۆ چادێری کردنى پرۆسەى دەنگدانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق پیشانداوە، کە بڕیارە لە (10) تشرینى یەکەمى ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.

377 جار خوێندراوەتەوە