بەهۆى دزینى بەشێک
لە تاوەرکانى گواستنەوەى وزەى کارەبا لە سنورى ناوچە سەنگاو مەترسى بێ کارەبا بونى سلێمانى و گەرمیان هەیە.
بەرێوەبەرایەتى
گشتى کارەباى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ماوەیەکە لە سنوری ناوچەی سەنگاو ئاسنی ئەو
تاوەرانە دەدزرێت کە کارەبا بۆ سلێمانی و گەرمیان دەگوێزنەوە، بەوەش جگە لە زیانی
مادی کە بە زیاتر لە (200) ملیۆن دینار مەزەندە
دەکرێت ، مەترسی کەوتنی تاوەرەکان و بێ کارەبا بوونی نیوەی سلێمانی و گەرمیان
هەیە.
ئەندازیار سالار
حسام الدین بەرێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی، لەگەڵ جەختکردنەوە لە بوونى دیاردەیە لە ناوچەى سەنگاو، رایگەیاند: دوای
ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەدارەکانی
سنورەکە، توانراوە چەند کەسێک دەستگیربکرێن.
وتیشی : داواکارین
لایەنە پەیوەندارەکانی کاری جدی بکەن بۆ بنەبڕکردنی ئەوە دیاردەیەو بەسزاگەیاندنی
تاوانباران.
1822 جار خوێندراوەتەوە