شەش زیندانیکراوى فەلەستینى توانیان لە زیندانێکى باکورى ئیسرائیل هەڵبێن،
تا ئێستاش دەستگیر نەکراونەتەوە.
میدیاکانى ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، بەیانى ئەمڕۆ شەش زیندانیکراوى فەلەستینى توانیویانە لە زیندانى جلبوع لە باکورى
ئیسرائیل لە رێگەى تونیلێکەوە هەڵبێن.
ئەو تونێلەى کەهەڵیانکەندوە درێژییەکەى دەیان مەترە و کۆتاییەکەى چەند
مەترێک لە دیوارى زیندانەکەوە دوورە.
بەپێى ئاژانسەکانى هەواڵ، پێنج لەو زیندانیکراوە هەڵاتوانە سەر بە بزوتنەوەى
حەماسن، یەکێکیشیان فەرماندەى کەتیبەکانى (شەهیدانى ئەقسا) یە کە باڵى سەربازى بزوتنەوەى
فەتحە.
سەبارەت بە دۆسییەکانیشیان، ماڵپەرى دۆچە فیلەى ئەڵمانى بڵاویکردەوە، چواریان سزاى زیندانى هەتا هەتاییان بەسەردا
سەپێنراوە، دوانەکەى دیکەش لەساڵى (2019) دەستگیرکراون و تاکو ئێستا دۆسیەکەیان
یەکلایى نەبوەتەوە.
سەبارەت بەو دۆسیەیە ئەفیخاى ئەدرەعى وتەبێژى سوپاى ئیسرائیل رایگەیاند
هەوڵەکانیان چڕکردوەتە بۆ دەستگیرکردنەوەیان، بۆ ئەو مەبەستە سوپا و هێزە
ئەمنییەکان هاوکارى یەکتر دەکەن.
2473 جار خوێندراوەتەوە