چیرۆکی ئەو توێژەرە ئیتاڵییەی لێکۆڵینەوەی لەسەر کەشتی نوح دەکرد

KNN : Kurdish News Network
12:09 - 03/09/2021
هەمەڕەنگ
+
-

توێژەرێکی ئیتاڵی کە سەرقاڵی لێکۆڵینەوە بوو لەسەر کەشتی نوح، دوای کۆچی دوایی لەسەر وەسێتی خۆی لە بناری چیای ئاگری بەخاک سپێردرا.

 

ئەنجیلۆ پالیگۆ توێژەری ئیتاڵی تەمەن (86) ساڵ کە ماوەی (35) ساڵە لە ئاگری توێژینەوە لەسەر کەشتی نوح دەکات و بەهۆی کێشەی تەندروستیی لەناکاوەوە رەوانەی ئەرزەڕوم کرا و لەوێ کۆچی دوایی کرد، لەسەر وەسێتی خۆی لە گۆڕستانی بناری چیای ئاگری بەخاک سپێردرا.

 

ئەنجیلۆ پالیگۆ کە لە ساڵی (1986)ەوە تا ئێستا ناو بە ناو سەردانی تورکیای کردووە و لە شارۆچکەی دۆغوبایەزید لە بناری چیای ئاگری کە باوەڕوایە کەشتی نوحی لێبێت سەرقای کاری توێژینەوە بووە، شەش مانگ لەمەوبەر لە هۆتێلێکی شارۆچکەکە نیشتەجێ بووە و کاتێ باری تەندروستیی تێکچووە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حکوومی پرۆفیسۆر د. یاشار ئەریڵماز لە دۆغوبایەزیت.

 

دوای ئەوەی باری تەندروستیی زیاتر تێکچووە پالیگۆ گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ئەرزەڕۆم و سەرەڕای هەموو هەوڵەکان نەتوانرا رزگار بکرێت رۆژی (15)ی ئاب گیانیلەدەستدا.

 

تەرمی پالیگۆ کە لەو رۆژەوە تا ئێستا لە مەیتخانەی نەخۆشخانەکە بوو، گەشتیار مورات شاهین کە وەکالەتی خێزانی پالیگۆی پێبوو بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت تەرمەکەی لە نەخۆشخانە وەرگرت و گواستیەوە بۆ دۆغوبایەزیت، لەسەر وەسێتی خۆی لە گۆڕستانی بناری چیای ئاگری بەخاک سپێردرا.

2053 جار خوێندراوەتەوە