"(80%) ى دانیشتوانى عێراق بەشدارن لە خزمەتگوزارى ئینتەرنێت"

KNN : Kurdish News Network
11:51 - 31/08/2021
عێراق
+
-

لە عێراق (80%) دانیشتوان ئینتەرنێت بەکاردەهێنن و (39) ملیۆن کەسیش هێڵەکانى پەیوەندیکردن بەکاردەهێنن، زیاتر لە (100) کۆمپانیاى نایاسایى بوارى خزمەتگوزارى ئینتەرنێت هەیە.

عەلى موئەیەد، سەرۆکى جێبەجێکارى دەستەى راگەیاندن و گەیاندنى عێراق، لە میانى بەشداریکردنى لە دیدارى رافیدەین لە بەغدا رایگەیاند، لەعێراق (39) ملیۆن بەکارهێنەرى تۆڕەکانى پەیوەندیکردن هەیە، هەروەها (80%) ى عێراقییەکانیش بەشدارن لە خزمەتگوزارى ئینتەرنێت.

لەلایەکى ترەوە عەلا جاسم، سەرۆکى جێبەجێکارى کۆمپانیاى ئێرس لینک کە تایبەتە بە خزمەتگوزارى ئینتەرنێت رایگەیاند، (23) کۆمپانیاى بوارى ئینتەرنێت لە لایەن وەزارەتى گەیاندنەوە بەفەرمى مۆڵەتیان پێدراوە، جگە لەوەش زیاتر لە (100) کۆمپانیا هەیە کە نافەرمین و مۆڵەتیان پێنەدراوە  

462 جار خوێندراوەتەوە