رێکخراوی
تیرۆرستی داعش ناو و وێنەی خۆکوژەکەی بەرپرسی یەکێک لە تەقینەوەکانی فڕۆکەخانەی
کابولی ئاشکراکرد کە بەهۆیەوە چەندین کەس کوژران و بریندار بوو.
گروپى تیرۆرستى داعش لەرێى تۆڕى تەلەگرامەوە ناسنامەى ئەو خۆکوژەى بڵاوکردەوە کە تەقینەوەکەى فرۆکەخانەى کابوڵى ئەنجامدا، لەو بارەیەوە ئاشکرایکردوە، عبدولرەحمان ئەلوگری ئەنجامدەری یەکێک لە تەقینەوە خۆکوژییەکانی نزیک فڕۆکەخانەی کابول بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، عەبدولرەحمان توانیویەتی سەرجەم بەربەستە
ئەمنییەکان تێپەڕێنێت و بگاتە دوری زیاتر لە پێنج مەتر لە هێزەکانی ئەمەریکا.
ژمارەی کوژراوانی ئەو هێرشەی فڕۆکەخانەی کابول بەرزبووەتەوە
بۆ 103 کەس، لەو ژمارەیەش (13) یان سەربازى ئەمەریکان
5871 جار خوێندراوەتەوە