خواردنی ماسی و شیرەمەنی پێكەوە ناتەندروستە؟

KNN : Kurdish News Network
08:54 - 14/08/2021
تەندروستی
+
-

زۆر جار بیستومانە دەوترێت  لە كاتی خواردنی ماسی دا نابێت ماست و شیرەمەنی و پێكهاتەكانی بخورێت هۆكاری ژەهراوی بوونی خۆراك و دروست بوونی هەستیاری یە بە تایبەتی لە پێست.

 

 
لەشکر حەمید ئەندازیاری خۆراک دەڵێت: هیچ توێژینەوەیە ك نەیسەلماندوە كە خواردنی ماسی و شیرەمەنی بەیەكە وە نا تەندروستن، دەكرێت بەهۆی خراپبونی ماسییەكە بەهۆی شێوازی هەڵگرتن و نەبونی سەلامەتی خۆراك لەماسی یەكەدا و گەشەكردنی بەكتریا لە كاتی بەكارهێنانی دا لەگەڵ شیرەمەنی یەكە ژەهراوی بون ڕوبدات یان بەهەمان شێوە لە شیرەمەنی یەكاندا.

 

بۆیە پێویستە لەكاتی كرینی هەر خۆراكێك دا ڕەچاوی سەلامەتی خۆراك بكەین ،بەڵام بەهیچ شێوەیەك خواردنی ماسی و شیرەمەنی و ماست بەكەوە مەترسی نیە، تەنها بۆكەسێك نەبێت هەستیاری هەبێت بەرامبەر خۆراك.

3416 جار خوێندراوەتەوە