ریهانا بوو بە ملیاردێر

KNN : Kurdish News Network
09:22 - 05/08/2021
هەمەڕەنگ
+
-

گۆڤاری فۆرن پۆلیسی ئەمەریکی ساڵانە لیستی کەسایەتییە دەوڵەمەندەکانی جیهان بڵاودەکاتەوە، بۆجاری یەکەمیشە خانمە گۆرانیبێژێک ناوی لەو لیستەدا هاتووە.

 

 ریهانای گۆرانیبێژی ئەمەریکی بۆ جاری یەکەم ناوی لە لیستی دەوڵەمەندترین کەسایەتییەکانی جیهاندا هاتووە، کە سامانەکەی (ملیارێک و 700) ملیۆن دۆلارە.

 

گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ریهانا وەک یەکەم ژنی گۆرانیبێژە کە ناوی لە لیستی کەسایەتییە دەوڵەمەندەکانی جیهاندا هاتووە.

 

ریهانا بەهۆی بەرهەمە هونەرییەکانییەوە ئەو سامانەی بەدەست نەهێناوە، بەڵکو ئەو خانمە گۆرانیبێژە خاوەنی بەشێک لە پشکی براندێکی جوانکارییە و بەشێکی زۆری سامانەکەی لەو رێگەیەوە بەدەستهێناوە.

1385 جار خوێندراوەتەوە