وەزیرى
ئاوەدانکردنەوە رایدەگەیەنێت؛ پڕۆژەى رێگاى دوسایدى (دوکان – چوارقوڕنە) یەکێکە لە
پڕۆژە ستراتیژییەکان کە تێچوى پڕۆژەکە (53) ملیار دینارە.
لە سەردانێکی مەیدانیدا،
ئەمڕۆ دوشەممە، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەیاوەری بریکاری
وەزارەت بۆ رێگاوبان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکارانی وەزارەت، پڕۆژەی
رێگای دوسایدی دوکان چوارقوڕنەی بەسەرکردەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا،
دانا عەبدولکەریم رایگەیاند: رێگای دوسایدی (دوکان-چوارقوڕنە) پڕۆژەیەکی ستراتیژییەو
لەئێستادا لەسەرجەم قۆناغەکاندا کارکردن تیایدا بەردەوامە، و رێژەی ئەنجامدراو گەیشتوەتە
(45%) و تێچوی پڕۆژەکەش بە کۆی گشتی (53) ملیار دینارە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
ھیوادارین لەگەڵ باشبونی بارودۆخی دارایی، پڕۆژەکە توشی ھیچ کەموکوڕییەک لە بودجە
نەبێتەوەو تاساڵی داھاتو پڕۆژەکە تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەتی ھاوڵاتیانەوە.
لە وەڵامی پرسیاری
رۆژنامەنوسانیشدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوە وتى، "لە ئایندەیەکی نزیکداو پێش کۆتایی
وەرزی ھاوین قۆناغی سێیەمی رێگای دوسایدی (دوکان-چوارقوڕنە) دەکەوێتە بواری جێبەجێ
کردنەوە".
پڕۆژەی
دروستکردنی رێگای دوسایدی (دوکان-چوارقوڕنە) لە قۆناغی دوەم، پێکھاتوە لە رێگایەکی
دوساید بە درێژی (25) کم، کە بڕی (53) ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوەو رێژەی کاری ئەنجامدراویش
لە ئێستادا گەیشتوەتە لە (45%).


649 جار خوێندراوەتەوە