بەهۆی وەرگەڕانی
ئۆتۆمبێلێكی پاكەرەوەی خۆڵ و خاشاك لە سەر ڕێگای سیتەك – سلێمانی دوو كەس گیانیان
لەدەستدا و كەسێكی دیكەش بەسەختی برینداربووە.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەڕووداوێكی هاتووچۆدا
ئۆتۆمبێلێكی پاكەرەوەی خۆڵ و خاشاك لەسەر ڕێگەی سیتەك كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە خۆی
كێشاوە بە ستونێكی كارەبادا و وەرگەڕاوە.
پەیامنێری (KNN) رایگەیاند، بە هۆی ڕووداوەكەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە و كرێكارێكی
پاكەرەوە گیانیان لەدەستداوە و كرێكارێكی دیكەش بەسەختی برینداربووە.
شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بە ڕەگەز كوردە و دوو كرێكارەكەش
عەرەبن، لەئێستادا بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە، بەمەبەستی چارەسەر كردن و
لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە.
سلێمانی/ بڕیار نامیق
2527 جار خوێندراوەتەوە