ئامادەکاریەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی هەڵکشانی رێژەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە
هەولێر دەستیپێکرد و پلانێک بۆ وەرگرتنی زۆرترین ژمارەی توشبوانى کۆرۆنا لە
نەخۆشخانەکاندا دادەنرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە (21/7/2021)، بە ئامادەبونى وەزیرى تەندروستى حکومەتى
هەرێم، کۆبونەوەى ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکان بۆ ئامادەکاری و خستنەبواری
جێبەجێکردنی پلانەکانی وەرگرتنی زۆرترین ژمارەی نەخۆشانی کۆرۆنا بەڕێوەچوو.
بەپێى بڵاوکراوەیەکى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم، کردنەوەی نەخۆشخانەی
زیاتری تایبەت بە چارەسەرکردنی توشبوانى کۆرۆنا، بەشێکە لە پلانى پێشوەختە بۆ بەرەنگاربونەوەی
شەپۆل و هەڵکشانی ئێستای ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە بە خێرایی و ئاستێکی بەرز دستیپێکردوە.
هاوکات لە کۆبونەوەى ئەمڕۆى وەزیرى تەندروستى و بەڕێوەبەرایەتى گشتى
تەندروستى هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکان، بڕیاردراوە ریزبەندى نەخۆشخانەکان بکرێت بەپێى
ئامادەییان بۆ وەرگرتنی توشبوانى کۆرۆنا و پێداویستیەکانی دەرمان و پزیشکی و ئامێر
و کارگە و پێداویستیەکانی ئۆکسجین.
597 جار خوێندراوەتەوە