یەکەم حاڵەتى توشبون بە کۆرۆناى جۆرى دەلتا لە سلێمانى تۆمار کرا بەرێوەبەرى
تەندروستى سلێمانیش لەو بارەیەوە رونکردنەوە دەدات، سەبارەت بە زیادبونى ژمارەى
توشبوانى کۆرۆناش هۆشدارى دەدات.
دکتۆر سەباح هەورامى، بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى بەدیجیتاڵ میدیاى
(KNN) ى راگەیاند، حاڵەتى توشبون بە کۆرۆناى جۆرى
دەلتا لە سلێمانى تۆمارکرا، بەڵام تاکو ئێستا داتایەکى ورد لە بارەى توشبوانى ئەو
جۆرەى کۆرۆنا لە سلێمانى لەبەردەستدا نیە.
راشیگەیاند، جگە لە نیشانەکانى دیکەى کۆرۆنا، توشبوى ئەو جۆرەى کۆرۆنا
دووچارى هەڵامەتیش دەبێت.
سەبارەت بە دۆخى توشبون بە کۆرۆنا
بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، ژمارەى توشبوانى کۆرۆنا بە جۆرێک
زیادى کردوە کە لە نەخۆشخانەکان جێگە نەماوە و پێویستمان بەوەیە نەخۆشخانەى دیکە
بکەینەوە.
5745 جار خوێندراوەتەوە