خشتەى دابەشکردنى موچەى دوو رۆژى داهاتوو راگەیەنرا

KNN : Kurdish News Network
11:22 - 28/06/2021
کوردستان
+
-

وەزارەتى دارایى رایگەیاند: سبەینێ موچەى وەزارەتى ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتى رەگەزنامە دابەشدەکرێت، رۆژى چوار شەممەش هێزەکانى زێرەڤانى و بەرگرى و فریاکەوت و لیواى نەوت موچە وەردەگرن.

 

بەپێى ئەو خشتەیەى وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم بڵاویکردۆتەوە، بەهەمان میکانیزمى مانگی پێشوو سبەینێ سێشەممە، موچه‌ی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابه‌ش ده‌كرێت.

رۆژى چوارشەممە (30/6/2021)، هەریەک لە هێزەکانى زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن و لیوای نەوت، موچە وەردەگرن.

15454 جار خوێندراوەتەوە