سەرۆکی ئەمەریکا، بەهۆی روخانی باڵەخانەیەکی
(11) نهۆمی باری نائاسایی لە ویلایەتی فلۆریدا راگەیاند.
کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، جۆ
بایدن سەرۆکی ئەمەریکا بەمەبەستی پێشکەشکردنی هاوکارییەکانی حکومەتی فیدراڵی بۆ
ویلایەتەکە، بەهۆی روخانی باڵەخانەیەکی (11) نهۆمییەوە باری نائاسایی لە ویلایەتی
فلۆریدا راگەیاندووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو رێوشوێنانەی سەرۆکی
ئەمەریکا بۆ کارئاسانییە بۆ وەزارەتەکانی ئاسایش و ناوخۆ بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و
پێشکەشکردنی هاوکارییەکی گونجاوە بۆ کەسانەی لە شوێنی روداوەکەن.
لە شاری مایامی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، بەشێکی
باڵەخانەیەکی (11) نهۆمی داڕوخا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئێستا کەسێک
گیانی لەدەستداوە و (99) کەسیش لە ژێر داروپەرتوەکاندا ماونەتەوە.
بەرپرسانی شاری مایامی، ترسی ئەوەیان هەیە ژمارەی
قوربانیانی روداوەکە بەرزبێتەوە، لە کاتێکدا کە چارەنوسی ئەو (99) کەسە دیارنییە
کە گیریانخواردووە.
3600 جار خوێندراوەتەوە