وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم گۆرانکارى دەکات لە رێکارەکانى
خۆپارێزى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییەکان و شێوازى ئەنجامدانى پشکنین بۆ ئەو هاوڵاتیانەى
لەدەرەوەى هەرێمى کوردستان دەگەڕێنەوە.
دکتۆر ئاسۆ حەوێزى، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى
کوردستان رایگەیاند، دوابە دوای
ڕەچاوکردنی ئاستی ڕەوشی تەندروستی و ئاسایی بوونەوەی هاتووچۆ و گەشتکردن و
ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان لە گرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی و وەرگرتنی نموونە بۆ
پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاریانداوە وەرگرتنی نموونە و پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا
بۆ هاوڵاتیانە ئەنجام نەدەن كە لە ڕێگەی دەروازە سنووریەكان و فرۆكەخانەكان دەگەڕێنەوە
و دەرەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراوی هەبێت و كەمتربێت
لە (48) كاتژمێر.
راشیگەیاند، هەروەها
ئەو هاوڵاتیانەى کە بڕوانامەى وەرگرتنى ژەمى دووەمى ڤاکسینى دژە کۆرۆنای پشتراستکراو و باوەرپێکراوى
هەبێت، بەهەمان شێوە پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆناى بۆ ئەنجام نادرێت.
1642 جار خوێندراوەتەوە