قەیس خەزعەلى هەڕەشە
دەکات و رایدەگەیەنێت بەبێ کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لە عێراق جموجۆڵە سەربازییەکان
ڕاناگرن.
قەیس خەزعەلى، ئەمیندارى رێکخراوى عەسائبى ئەهلى حەق رایگەیاند، گروپەکانى بەرخودان هیچ کاتێک جموجۆڵ و بژاردەى سەربازى راناگرن
تا ئەوکاتەى هێزەکانى ئەمەریکا عێراق جێدەهێڵن.
خەزعەلى راشیگەیاندوە،
هەمومان خۆمان بۆهەموو ئەگەر و تەحەدایەک ئامادەکردوە، پێویستە ئەمەریکیەکانیش
ئەوە بزانن ئامادەیى وەڵامدانەمان تێدایە.
لە بەشێکى دیکەى
قسەکانیدا ئەمیندارى رێکخراوى عەسائبى ئەهلى حەق ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە، حەشدى
شەعبى دامەزراوەیەکى شەرعى و فەرمیە، لە رابردوشدا
بەشدارى هەر شەڕێکى کردبێت تێیدا سەرکەتوو بووە.
2596 جار خوێندراوەتەوە