سەرۆکی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئێران ئاشکرایدەکات، لە هاوینی
ئەمساڵدا زیاتر لە (10) ملیۆن ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا بەرهەم دەهێنن و تا هاتنی وەرزی
پایز (%70) هاوڵاتیانی ئێران بەو ڤاکسینانە دەکوترێن.
محەمەد رەزا شانەساز
سەرۆکی رێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئێران رایگەیاند، لە کۆتایی ئەم مانگەدا کوتانی هاوڵاتیان
دژی کۆرۆنا بە ڤاکسینی ئێرانی دەست پێدەکەن و بە هاتنی ڤاکسینەکەش زۆرێک لە
نیگەرانییەکان چارەسەر دەبێت.
وتیشی: کەمترین ڕادەی
بەرهەم هێنان لە ساڵدا (197) ژەم دەبێت، تا کۆتایی وەرزی هاوین زیاتر لە (10) ملیۆن
ژەم ڤاکسین بەرهەم دەهێنرێت و تا کۆتایی ساڵیش (10) ملیۆن ژەم بەرهەمدەهێنن.
سەرۆکی رێکخراوی خۆراک
و دەرمانی ئێران دەڵێت: "بەرهەم هێنانی دوو ڤاکسینی ئێرانی دژی کۆرۆنا گەیشتۆتە
قۆناغی کۆتایی بەڵام پێویستی بە پەسند کردنی شارەزانی تەندروستی هەیە و ئامانجمانە
تا کۆتایی ئەمساڵ لە %70ی
هاوڵاتیانی ئێران ڤاکسینیان پێبدرێت".
460 جار خوێندراوەتەوە