سەرۆکى شارەوانى مۆسکۆ، بەمەبەستى رێگریکردن لە
زیاتر بڵاوبونەوەى کۆرۆنا لە شارەکە هەفتەیەک پشوى راگەیاند.
سێرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ لە بڕیارێکدا
هەفتەیەک پشوى لە مۆسکۆ راگەیاند و وتى: بۆ راگرتنى رێژەى بەرزى توشبون و
رزگارکردنى ژیانى خەڵک، بڕیارێکم واژۆکرد بۆ ماوەى هەفتەیەک لە (12 بۆ20)ى ئەم
مانگە لە مۆسکۆ پشوى فەرمى دەبێت.
بەپێى دواین
راگەیەنراوى شارەوانى مۆسکۆ، تەنها دوێنێ شەممە شەش هەزار و (701) توشبوى نوێى
کۆرۆنا لە مۆسکۆى پایتەخت تۆمارکراون.
هاوکات بەپێى
داتا تەندروستییەکانى روسیا لە ئێستادا ژمارەى توشبوان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا
بەرزترینە لە ماوەى سێ مانگى رابردودا، تائێستاش پێنج ملیۆن و (193) هەزار کەس لە
تەواوى روسیا توشى کۆرۆنا بوون و شەشەم وڵاتە لەسەر ئاستى جیهان لە ژمارەى
توشبواندا.
471 جار خوێندراوەتەوە