شارەوانى سلێمانى: چەند کەسێک ئاوى ئاوەڕۆ دەفرۆشن بە هاوڵاتیان

KNN : Kurdish News Network
04:32 - 12/06/2021
کوردستان
+
-

لە گەڕەکى سەرچنارى شارى سلێمانى، چەند کەسێک بۆریەکى ئاوەڕۆیان شکاندوە و دواتر ئاوەکەیان بە تانکەر فرۆشتوە بە هاوڵاتیان.

ئارى عوسمان لێپرسراوی بەشی زیادەڕۆیی لە شارەوانی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیاى (KNN)ى راگەیاند، لە سنورى گەڕەکى سەرچنار چەند کەسێک بۆرى ئاوەڕۆ (زێراب)یان شکاندوە و ئاوەکەیان فرۆشتوە بە هاوڵاتیان.

وتیشى؛ دواى بەدواداچونەکانیان بۆیان ئاشکرابووە، کە ئەو کەسانە بە رۆژ ئاوە پیسەکە کۆدەکەنەوە و بە شەویش لە رێگەى تانکەرەوە ئەو ئاوە دەفرۆشنەوە بە هاوڵاتیان.

1393 جار خوێندراوەتەوە