دکتۆر ڕۆژان نەبەز (دکتۆرا) بۆرد لە نەخۆشییەکانی
منداڵان چەند رێنماییەکی بۆ دایک و باوکان بڵاوکردۆتەوە تاکو بتوانن منداڵەکانیان
لە پەتای وەرزی و سکچون و رشانەوە بپارێزن و دەڵێت: کاتێک لەدەرەوەیت و
دەگەڕێیتەوە تا دەست و دەموچاوت نەشۆیت منداڵەکەت لە ئامێز مەگرە.
ئەم رێنماییانە جێبەجێبکە بۆ پاراستنی منداڵەکەت لە
پەتای وەزری و سکچون و رشانەوە:
* گرنگیدان بە دەست شتن و پاک و خاوێنی کەل و پەلی
بەر دەستی ڕۆژانە، کەمترین بەرکەوتنی منداڵەکانتان بە هۆکارەکانی دەرەوە کە گومانی
ناخاوینی لێدەکرێت، دوورکەوتنەوە لە ئامێزگرتن و ماچ کردنی کۆرپەکانتان بەتایبەت
کاتێک لە دەرەوەیت و ئەگەرێیتەوە ماڵەوە تا دەست و دەموچاوت نە شۆیت.
* زۆر جار دایک و باوک ئەم قسەیە ئەکەن: نەچووین بۆ
هیچ شوێنێک و خواردنی دەرەوەشمان نەخواردووە نازانین مناڵەکە چۆن توش بوو یان
ئەڵێن بە هەوای سپلیت و پانکە وای لێهات ئەمەش هیچ بنەمایەکی زانستی نیە!.
* سەرچاوەی هێنانەوەی مایکرۆب زۆرە، دەشێت بە دەستەوە، بە کلیلەکەتەوە یان بە
مۆبایلەکەتەوە بێت، ئەیدەیتە دەست مناڵ و ئەیباتە دەمی و تووش ئەبێت یان ماچکردنی
نزیک لە دەمی منداڵ کە کارێکی نا تەندروستە .
*خواردنی دەرەوە یان خراپ هەڵگرتنی خواردنی ماڵەوە یان
گەرمکردنەوەی خواردن دوای دەرهێنان لە سەلاجە زیاد لە جارێک، ئەمانەش هۆکارن.
* شەربەت و جبس و ئایسکریمی دوکانەکان لە پلەی
گەرمی نەشیاوا هەڵەگیرێت، بەشێکی خواردنەکان ماوەیەکی زۆر لەبەر خۆر ئەمێنێتەوەو
بەسەر ئەچێت ، ئەمیش هۆکاڕێکی ترە.
*توالیت بە تایبەت، توالیتی گشتی و قوتابخانەکان،
ئەمانیش هۆکارێکی ترن ئەگەر باش پاکنەکرێنەوە، مناڵ دەبێ فێر بکرێت زوو زوو دەستی
بشوات بە تایبەت دوای دەرچوون لە توالیت.
*پێویستە ئاوی بەلوعە بکوڵێنرێت بۆ ماوەی 10 دەقە.
*جوان شتنەوەی سەوزە و میوە ئەتوانرێت 10 بۆ
15 دەقە بکرێتە ناو ئاو و خوێ.
مەترسیدارترین گرفتی پەتای سکچوون و ڕشانەوە لە
مناڵاندا و بەتایبەت مناڵی تەمەنی خوار 5 ساڵ (وشکبوونەوەیە).
ئەو نیشانانەی وشکبوونەوە کە بۆ دایک و باوک گرنگە
بیزانن:
1. سەرەتای نەخۆشیەکە ، مناڵەکە زیاتر لە جاران داوای
ئاو ئەکات، زوو زوو تینوی ئەبێت
2.کەمتر لە جاران میز ئەکات
3. ناو دەم و زمانی ووشک هەڵەگەڕێت
4.چاوی بە قوڵا ئەچێت,فرمێسکی نامێنێت
5. ئەگەر ووشکبونەوە زیادی کرد مناڵەکە توانای شیر و
ئاو خواردنەوە و نان خواردنی کەم ئەبێتەوە
6.هەناسەی خێرا ئەبێت
7. هۆشی تێکەچێت، زیاتر ئەخەوێت یان کەمتر بە ئاگایە
وەک لە جاران
چ کاتێک ئەبێت سەردانی پزیشک بکەیت؟
(هەندێک ئەپرسێت دوای چەن جار سکچوون یان ڕشانەوە
ئەبێ بیبەمە لای پزیشک؟ لە ڕاستیا بە ژمارە نیە، ئەوەی زۆر گرنگە تەمەنی مناڵەکە و
بوون و نەبوونی نیشانەکانی ووشکبوونەوەیە).
لەم کاتانە سەردانی پزیشک بکە:
1.سکچوون و ڕشانەوە لە مناڵی خوار تەمەن 6 مانگ
2.ئەگەر مناڵەکە نەخۆشی درێژخایەنی هەیە ( وەک
نەخۆشی شەکرە ، دڵ، گورچیلە)
3.بوونی ئەو نیشانانەی ووشکبونەوە کە لە سەرەوە
باسمان کرد ( وەک: شت نەخوات، میز کەم بکات یان هەست کرد وەک پێشوو وریا نیە)
4.بوونی خوێن لەناو پیسایی یان ڕشانەوەکەی
5.ئازاری توندی سک
6.بوونی تای بەرز. (38 پلە و زیاتر بۆ تەمەنی خوار 3
مانگ، 39 پلە و زیاتر بۆ سەرو 3 مانگ)
7.ڕشانەوەی بەردەوام کە سوود لە خواردن و خواردنەوە
وەرنەگرێت
8.هەر سکچوونێک زیاتر لە 3 ڕۆژ یان ڕشانەوە زیاتر لە
2 ڕۆژی خایاند
تکایە بە بێ ڕێنمایی پزیشک و پشکنینی پیسای شروبی
التهابات وەک فلاجیل بەکار مەهێنە، زۆرینەی حاڵەتەکان لە ماوەی 5 بۆ 7 ڕۆژدا بەرەو
باشی دەچن، تەنها پێویست بە زیادکردنی خواردنەوەی شلەمەنیەکان و بەردەوام بوون لە
پێدانی ئەو شیرەی دەیخوات لەگەڵ ORS دەکات، هەروەها دوورکەوتنەوە لە
خواردنەوە گازیەکان و شەربەت.
1989 جار خوێندراوەتەوە