ژوورى سەرچاوە مرۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان خولێک بۆ پێگەیاندنى سەرکردە و
بەرزکردنەوەى ئاست و تواناى هەڵسوڕاوانى بزوتنەوەکە دەکاتەوە.
دیدار عەبدولکەریم، سەرپەرشتیارى ژوورى سەرچاوە مرۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان
بە دیجیتاڵ میدیاى (KNN)
ى راگەیاند، بە هاوکارى ژوورى کارگێرى و
دارایى بزوتنەوەى گۆڕان خولێکى فێرکارى سەرکردایەتى کردن و بەرێوەبردنمان
کردوەتەوە کە ماوەى چوار هەفتە دەخایەنێت و وانەکانى خولەکەش لەلایەن تیمێکى
پسپۆرەوە دەوترێنەوە.
راشیگەیاند، کردنەوەى ئەم خولە یەکێکە لە هەنگاوەکانى ژوورى سەرچاوە مرۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ پێگەیاندنى
هەڵسوڕاوى ئاست بەرز و بەتوانا.
سەبارەت بە بەشداربوانی خولەکەش، سەرپەرشتیارى ژوورى سەرچاوە مرۆییەکانى
بزوتنەوەى گۆڕان وتى: بەشداربونى خولەکە بریتین لە ئەندامانى ژوورەکانى بزوتنەوەى
گۆڕان و ژمارەیەک هەڵسوڕاوى دیکەى بزوتنەوەکە.
جوانڕۆ محەمەد - سلێمانى
1128 جار خوێندراوەتەوە