دواى (14) رۆژ لە
دەستگیرکردنى، فەرماندەکەى حەشدى شەعبى ئازادکرا و دۆسیەکەشى داخرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، قاسم
موسڵح، فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى حەشدى شەعبى لە پارێزگاى ئەنبار دواى (14) رۆژ لە
دەستگیرکردنى ئازادکرا و دۆسیەکەشى داخرا.
رۆژى (26/5/2021)، قاسم
موسلیح فەرماندەیى ئۆپەراسیۆنەکانى ئەنبارى سەر بە حەشدى لەلایەن هێزێکى ئەمنى تایبەتەوە
لە ناوچەى دۆرەى باشورى بەغداد بەپێى ماددەى (4)ى تیرۆر دەستگیرکراوە. ئەوەش
بەتۆمەتى کوشتنى دوو چالاکوان لە پارێزگاى کەربەلا و تێوەگلان لە هێرشە موشەکییەکانى
سەر بنکەى " عەین ئەسەد".
دواى دەستگیرکردنیشى،
ناڕەزایەتى و توڕەبونى لایەنگرانى حەشدى شەعبى لێکەوتەوە و لە بەغدا دەستیان بە
جوڵەى چەکدارى کرد و هەر زوو چەند دەروازەیەکى ناوچەى سەوزیان دەستبەسەرداگرت و
هۆشداریاندا لە ئەگەرى ئازادنەکردنى.
بەپێى هەواڵى میدیا
عێراقییەکان، لەبەر ئەوەى بەپێى ماددەى (130) دادگاى تاونەکان و بەهۆى نەبونى هیچ
بەڵگەیە دۆسیەکەى داخراوە.
340 جار خوێندراوەتەوە