دەزگاى ئاسایشى
نیشتیمانى عێراق دەستبەسەراگرتنى سێ ملیۆن پارچە دەرمانى قاچاخ و بەسەرچووى لە
ناوچەیەکى بەغدا راگەیاند.
دەزگاى ئاسایشى
نیشتیمانى عێراق بڵاویکردەوە، لەسەربنەماى زانیارى وورد، هێزێکى دەزگاکەیان بە هاوکارى
تیمێکى وەزارەتى تەندروستى لە کۆگایەکدا لە ناوچەى مەنسورى بەغدا دەستیان بەسەر سێ
ملیۆن پارچە درەمانى قاچاخ و بەسەرچوودا گرتوە.
بەپێى راگەیەنراوەکەى دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى
عێراق، دەرمانەکان رادەستى لایەنى پەیوەندیدارکراون و سەرپێچیکارەکانیش رادەستى
دادگا دەکرێن بۆئەوەى رێوشوێنى یاساییان ل
ەبەرامبەر بگیرێتەبەر.
507 جار خوێندراوەتەوە