بەهۆى
پێکدادانى دوو شەمەندەفەر لە باشورى پاکستان، دەیان سەرنشین بونە قوربانى.
بەپێى هەواڵێکى ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتدپرێس،
ئەمڕۆ دوو شەممە لە باشورى پاکستان لە ئەنجامى پێکدادانى دوو شەمەندەفەر دەیان
سەرنشین بونەتە قوربانى، ئەوەش دواى ئەوەى شەمەندەفەرێک لە هێڵەکەى لایداوە ئەو
روداوە رویداوە.
لەبارەى روداوەکەوە رادیۆ پاکستان رایگەیاند، تیمەکانی
رزگارکردن لە شوێنی روداوەکە بەردەوامن لە کارەکانیان و کار دەکەن بۆ گواستنەوەی
بریندارەکان بۆ نزیکترین نەخۆشخانەکان
بەپێى لێدوانى
پۆلیسى پاکستان کە بەمیدیا ناوخۆییەکانى راگەیاندووە، تائێستا ژمارەى ئەو کەسانەى
گیانیانلەدەستداوە زیاترن لە (30) کەس.
هەروەک پێشبینیش
دەکەن، ژمارەى ئەو کەسانەى لە روداوەکەدا گیانیانلەدەستداوە بەرزتر ببێتەوە، چونکە
تائێستا بەشێک لەو ئامبوڵانسانەى بریندارەکانیان هەڵگرتوون نەگەشتون بە نەخۆشخانە.
596 جار خوێندراوەتەوە