وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرایدەکات،
گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی کەمپی هۆل لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە.
کەریم نوری بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیاری گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی کەمپی هول
لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە، تەنیا دەزگا ئەمنییەکان دەتوانن ئەو بڕیارە
بدەن.
وتیشی، بڕیاردان لە دیاریکردنی چارەنوسی
ئاوارە و پەنابەران لە دەسەڵاتی وەزارەتی کۆچ کۆچبەراندا نییە، بەڵکو وەزارەت
پەیوەستە بە داڵدەدان و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان، ئەویش بە هەماهەنگی
و هاوکاری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
رۆژی (25)ی ئایاری ئەمساڵ (100) خێزان کە پێکهاتبون لە
(500) کەس لە کەمپی هول گەڕێندرانەوە بۆ کەمپی جەددە لە پارێزگای نەینەوا.
476 جار خوێندراوەتەوە