بەم چوار خواردنە ورگ مەهێڵە

KNN : Kurdish News Network
08:48 - 26/05/2021
تەندروستی
+
-

پسپۆڕانی بواری خۆراك لە ماڵپەڕی (she finds) چوار جۆری سەوزە و خۆراكیان دیاریكردووە كە دەبنە هۆی نەهێشتنی ورگ و ڕێككردنی ناوچەی سك، هاوكات سودێكی زۆریان بۆ كەمكردنەوەی هەوكردنەكانی لەش هەیە.

 

 
چوار پزیشكی پسپۆڕ جەخیانكردۆتەوە لەسەر گرنگی خواردنی بروكلی و گێزەر، گەڵا سەوزەكان و قارچك، بەو پێیەی سودێكی زۆریان بۆ لەش هەیە، هاوكات تایبەتمەندی دژە هەوكردنیان تێدایە و ڕێگر دەبن لە كۆبونەوەی ئاو و گاز لە گەدەدا كە هۆكارە بۆ هەڵئاوسانی ورگ.

 

لەبارەی بروكلییەوە ماڵپەڕەكە باسی لەوەكردووە، دژە هەوكردنێكی بەهێزە و دەبێتە هۆی نەمانی ورگ، هەروەها توانایەكی زۆری هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و چەند جۆرێكی شێرپەنجە.

 

گێزەر یەكێكی دیكەیە لەو سەوزانەی سودێكی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە و ئەگەر بە بەردەوامی بخورێت ڕێگر دەبێت لە هەڵئاوسانی ورگ، هەروەها هەستی تێری دەبەخشێت و وادەكات مرۆڤ كالۆییەكی كەم بخوات، ئەوەش یارمەتی تواندنەوەی چەوری و دابەزاندنی كێش دەدات.

 

سەبارەت بە گەڵا سەوزەكان پسپۆڕەكان باسیان لە گرنگی خواردنی كەلەرم و سپیناخ كردووە، بەو پێیەی ئەگەری هەوكردن كەمدەكەنەوە، هەر ئەو هەوكردنەشە زۆر كات دەبێت هۆی هەڵئاوسانی وەرگ و دەركەوتن بەشێوەیەكی نەگونجاو، ئەمە جگە لەوەی دەڵەمەندن بە چەندین جۆری ڤیتامین بۆ تەندروستی گشتی بەسودن.

هەروەها قارچك كە دەتوانرێت بخرێتە خانەی سەوزەكانەوە، بڕێكی زۆر لە ڤیتامین و ماددە كانزاییەكانی تێدایە، لەگەڵ جۆرەكانی دژە ئۆكسید كە لەش لە هەوكردن دەپارێزن، هەروەها دەبێتە هۆی كەمبونەوەی ئەگەری قەڵەبوون و زیادبونی كێش و كۆبونەوەی چەوری بەتایبەت لە ورگدا.

10773 جار خوێندراوەتەوە