ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سێ رۆژی دیكه ده‌كرێته پشوی
فه‌رمی بۆ فەرمانبەران.
لە رونکردنەوەیەکدا حه‌یده‌ر مه‌جید وته‌بێژی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی عێراق بڵاویکردەوە، دواى کۆتاییهاتنى پشوى جەژنى رەمەزان کە بڕیاربوو رۆژى
یەکشەممە کۆتایى بێت، سێ رۆژی دیكه ده‌كرێته پشوی فه‌رمی لەسەرجەم دامودەزگاکانى
دەوڵەت.
ئاماژە بەوەش دەکات، پشوە نوێیەکە لە رۆژى (17)ى ئایارەوە دەست پێدەکات و
بۆ ماوەى سێ رۆژ لەسەرجەم دامودەزگاکانى سەر بە حکومەتى عێراق پشوى فەرمى دەبێت.
پێشتر حکومەتى عێراق رایگەیاند، بەهۆى هاتنى جەژنى رەمەزانى پیرۆزەوە، سێ
رۆژ پشوى فەرمى دەبێت و لە رۆژى یەکشەممە کە دەکاتە بەروارى (16)ى ئایار پشوەکە
کۆتایى دێت.
7200 جار خوێندراوەتەوە