لەگەڕەکی ئاوبارەی شاری سلێمانی، پێشمەرگەیەک
لە یەکەم رۆژی جەژندا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای (KNN) لە
سلێمانی رایگەیاند، ئەو پێشمەرگەیە لەماڵی خوشکەکەی بوە و بە چەکی ماڵی خوشکەکەی
کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە وتەی شایەتحاڵێکی روداوەکە، ئەو کەسەی
کۆتایی بە ژیانی خۆیان هێناوە ماوەیەک توشی نەخۆشی دەرونی بووە و لەکاتی چۆڵ بونی
ماڵی خوشکەکەیدا فیشەکێکی ناوە بە خۆیەوە.
ئەو هاوڵاتیەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە،
پیشەی پێشمەرگەیە و خاوەنی پێنج منداڵە، لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی
سلێمانی کراوە.
لە هەرێمی کوردستان حاڵەتەکانی کوشتن و
خۆکوشت زیادیان کردووە، بەردەوام هۆشداری دەدرێت بەردەوامی قەیرانی دارایی و
زیادبونی رێژەی هەژاری و خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە هۆکارە
سەرەکییەکانی زیادبونی ئەو روداوانە دادەنرێن.
1033 جار خوێندراوەتەوە