کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق مەرجەکانى وەرگرتنى کارمەندانى
بنکەکانى دەنگدانى هەڵبژاردنى داهاتووى ئەنجومەنى نوێنەران ئاشکرا دەکات.
جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمسینى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق
رایگەیاند، کۆمسیۆن دوو میکانیزمى بۆ وەرگرتنى کارمەندانى بنکەکانى دەنگدان دیارى
کردوە ، یەکەمیان تایبەتە بە فەرمانبەرانى دەوڵەت، دووەمیشیان تایبەتە بە دەرچوان
و خویندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان.
سەبارەت بە مەرجەکانى وەرگرتنى کارمەندانى بنکەکانى دەنگدان وتەبێژى کۆمسیۆنى
باڵاى سەربەخۆى هەلبژاردنەکانى عێراق ئاشکراى کرد، پێویستە ئەو کەسەى داواکارى پێشکەش دەکات لانى کەم
هەڵگرى بروانامەى ئامادەیى بێت لە دایک بووى ساڵى (2002) بەرەو خوار بێت، هەرەوەها
بەڵێنامە پربکاتەوە کە رێوشوێنەکانى دەستەى لێپرسینەوە و دادپەروەرى نایگرێتىەوە، هەروها
بە هۆى ئەنجامدانى تاوانەوە زیندانى نەکرابێت.
باسى لەوەشکرد، کەسى داواکار نابێت ئەندامى پارتە سیاسییەکانى بەشدار لەهەڵبژارن
و هێزە ئەمنى و سەربازییەکان و کەسى نزیکى کاندیدى هەڵبژاردن بێت.
سەبارەت بە چۆنیەتى پێشکەشکردنى داواکاریش بۆ دامەزراندن لە بنکەکانى
دەنگدان، وتەبیژەکەى کۆمسیۆنى هەلبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، پێشکەشکردنى داواکاری
لەرێگەى ماڵپەرى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانەوە دەبێت، وادەى دەستپێکردنى وەرگرتنى داواکاریش لە رێگەى کەناڵەکانى راگەیاندن
و ئۆفیسەکانى کۆمسیۆنەوە رادەگەیەنن.
2306 جار خوێندراوەتەوە