ئێوارەی
ئەمڕۆ لەدوای بەربانگ بەهۆی دروستبونی دەمەقاڵێ لەنێوان دوو بنەماڵەدا لە گوندێکی
قەزای شێخان کەسێک کوژرا.
محمد ئەمین
بەرێوەبەری ناحیەی زێلکان سەر بە قەزای شێخان بە دیجیتاڵ میدیای (کەی ئێن ئێن)ی
راگەیاند، لەدوای بەربانگی ئەم ئێوارەیە بەهۆی کێشەیەک لە نێوان بنەماڵەی مۆختار و
بنەماڵەیەکی دیکەی گوندی تاق حرب شەڕە تەقە دروست بووە و لە ئەندامدا کەسێکی تەمەن
(40) کوژرا.
وتیشی، کێشەکە
دەگەڕێتەوە بۆ چەندین ساڵ پێش ئێستا و چەند جارێک شەڕ لە نێوان ئەو دوو بنەماڵەدا
دروست بوە.
گوندی تاق حرب سەر بە ناحیەی زلکانە لە قەزای شێخان و تەواوی
دانیشتوانەکەی عەرەبن.
5224 جار خوێندراوەتەوە