دوو مادەى دیکە بۆ بەشە خۆراکى مانگانە زیاد دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
04:31 - 07/05/2021
کوردستان
+
-

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم ئاشکراى دەکات لە مانگەکانی داھاتوودا دوو مادەی خۆراکى دیکە بۆ بەشە خۆراکی مانگانە زیاد دەکرێت.

ساڵح ھەرکی، بەرێوبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی حکومەتى هەرێم بە دیجیتاڵ میدیاى (KNN) ى راگەیاند، بەپێی ئەو نوسراوەی لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقەوە پێمانگەیشتوە، لەمانگەکانی داھاتووەوە ھەندێک مادەی تر بۆ بەشە خۆراکی ھاوڵاتیان زیاد دەکرێت کە بریتین لە دۆشاوى تەماتە و پاقلەمەنی.  

راشیگەیاند، چاوەڕوانین حکومەتى عێراق بەشە خۆراکی برنجی دوو مانگی تر بۆ ھەرێم بنێردرێت، بۆ ئەوەی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بکرێت، چونکە ھاوڵاتیانی پارێزگاکانی تری عێراق وەریان گرتوە.

6850 جار خوێندراوەتەوە