لەیارییەکى بەهێز و
یەکلایى کەرەوەدا، یانەى چێڵسى ئینگلیزى توانى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى تێکبشکێنێت و
خۆى بگەیەنێتە یارى کۆتایى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا.
لە یارى گەڕانەوەى قۆناغى پێش کۆتایى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، یانەى چێڵسى توانى بە دوو گۆڵى بێ وەڵام بەسەر ریاڵ مەدریدا
سەرکەوێت و خۆى بگەیەنێتە یارى کۆتایى.
کوڕانى تۆخێل هەر لەسەرەتاى
یارییەکەوە تا کۆتایى توانیان کۆنتڕۆڵى کوڕانى زێدان بکەن و بە ئەنجامێکى شایستە و
بە دوو گۆڵى ڤێرنەر و ماونت شکست بە پاڵەوانى پاڵەوانەکان بهێنن.
بەوەش یانەى چێڵسى
هاوشانى مانچستەر ستى ئینگلیزى خۆى گەیاندە یارى کۆتایى چامپیۆنسلیگ و ریاڵ
مەدریدیش ماڵئاوایى کرد.
470 جار خوێندراوەتەوە