بەشێكی ڕۆژوەوانان لەمانگی ڕەمەزاندا گرنگی بە
خواردنی هێلكە دەدەن بەتایبەت لە ژەمی پارشێودا، پسپۆڕانی تەندروستی چەند سودێكی ئەو
خواردنەیان ئاشكرا كردووە.
بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەكی پزیشكی كە لەسەر
هێلكە ئەنجامدراوە، دەركەوتووە، زۆرترین سودی هێلكە بۆ ئەوانەیە كە بەدەست قەڵەوییەوە
دەناڵێنن، چونكە هێلكە دەبێتەهۆی دابەزاندنی كێشی لەش.
هۆكاری ئەو سودەی هێلكە دەگەڕێتەوە بۆ بونی بڕێكی
زۆر ترشی ئەمینی لە پێكهاتەكەیدا، كە وا دەكات ڕۆژوەوان بە خواردنی بڕێكی كەم، هەست
بە تێریی بكات و خۆراكی دیكەی بۆ نەخورێت.
پسپۆڕان دەڵێن، مەرج نییە هێلكە تەنها لە پارشێودا
بخورێت، بەڵكو خواردنیشی لە بەربانگدا سودی زۆری هەیە، بەتایبەت ئەگەر بە كوڵاویی
ئامادە بكرێت و زیاتر گرنگی بە خواردنی سپێنەكەی بدرێت، بەڵام خواردنی لە پارشێودا
سودەكانی دوو لایەنە، چونكە جگە لە سودەكەی بۆ دابەزاندنی كێش، واشدەكات كەسی ڕۆژوەوان
لە ڕۆژدا برسیی نەبێت و هەست بە ماندوێتی نەكات.
4345 جار خوێندراوەتەوە