کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق هاوپەیمانى کوردستانى پەسەندکرد
کە لە بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان پێکهاتوە.
د. دەرباز محەمەد، ئەندامى خانەى ڕاپەراندنى بزوتنەوەى گۆڕان لە لێدوانیکیدا
بۆدیجیتاڵ میدیاى ( KNN)
رایگەیاند، هاوپەیمانى کوردستان لە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان مۆڵەتى
پێدرا بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى داهاتووى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق.
لاهورشێخ جەنگی سەرۆکى هاوپەیمانیەکەیە و د. دەرباز محەمەد ئەندامى خانەى ڕاپەراندنى
بزوتنەوەى گۆڕان رێپێدراوى گشتى هاوپەیمانیەکەیە.
بڕیارە لە رۆژى (10/10/2021) هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بەرێوەبچێت،
بەپێى دوا ئاماری کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانیش (42) هاوپەیمانى و (267) پارتى سیاسیش بەشدارى لە
هەڵبژاردنەکەدا دەکەن، هەروەها سێ هەزار و (523) کەسیش خۆیان بۆ ئەو هەڵبژاردنە
کاندید کردوە، لەو ژمارەیەش (138) یان لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستانن.
654 جار خوێندراوەتەوە