ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌ندازیارێك له‌كاتی كاركردندا له كارگه‌یەکی لم و چه‌و
لە سلێمانى گیانى لەدەستدا.
بەپێى زانیارییەکان ئەو ئەندازیارە خەڵکى رۆژهەڵاتى کوردستانە و تەمەنى
(44) ساڵە و لەکارگەیەکى چەو و لم لە ناوچەى تانجەرۆ لە سلێمانى کارى کردوە، له‌كاتی
كاركردندا ئامێری هاڕینی چه‌و و لم كه‌وتوه به‌سه‌ریدا و ده‌ستبه‌جێ گیانى
لەدەستداوە.
له ئێستادا ته‌رمی ئه‌و ئه‌ندازیاره بۆ پزیشكی دادی سلێمانی گواستراوه‌ته‌وه
و توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ئه‌نجامده‌درێت، دواتریش تەرمەکەى راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی
ده‌كرێته‌وه.
4639 جار خوێندراوەتەوە