کلاسیکۆ؛ ریاڵ مەدرید بەرشەلۆنەى وێرانکرد

KNN : Kurdish News Network
08:42 - 11/04/2021
وەرزش
+
-

یانەى ریاڵ مەدریدى یارى کلاسیکۆى لە بەرشەلۆنە بردەوە و هیواى بەدەستهێنانى نازناوى لا لالیگاى زیندوکردەوە.

ئەنجامى یارى کلاسیکۆى زەوى لەبەرژەوەندى ریاڵ مەدرید کۆتایى پێهات، ئەوەش دواى ئەوەى کوڕانى زێدان توانیان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بەسەر کوڕانى کوماندا سەرکەون.

لە گێمى یەکەمدا یاریزانانى مێرنگى ئاستێکى بەرزیان پێشکەشکرد و توانیان لە رێگەى کەریم بەنزیما و تۆنى کروزەوە دوو گۆڵ تۆمار بکەن و تاقانە گۆڵەکەى بەرشەش یاریزان مینگوێزا لە گێمى دووەم تۆماریى کرد.

بەم ئەنجامەش، ریاڵ مەدرید بەشێوەیەکى بە کۆکردنەوەى (66) خاڵ لە (30) یاریدا هاتە پلەى یەکەم و لە چاوەڕوانى یارییەکەى ئەمشەوى نێوان بیتس و ئەتڵەتیکۆدایە، کە ئەتڵەتیکۆش بە هەمان خاڵ لە (29) یاریدا پلەى دووەمە و بەرشەلۆنەش بە (65) خاڵ لە پلەى سێیەمدا جێگیر بووە.

693 جار خوێندراوەتەوە