وەزارەتى تەندروستى عێراق بەکارهێنانى ڤاکسینى کۆرۆنا دەکاتە مەرج

KNN : Kurdish News Network
03:00 - 09/04/2021
عێراق
+
-

وەزارەتى تەندروستى عێراق رایدەگەیەنێت، بەکارهێنانى ڤاکسینى کۆرۆنا بۆ چەند شوێن و کەسێک دەبێتە مەرج و پێویستە سەرجەم ئەو شوێنانەى دیارى کراون کارتى کوتانى ڤاکسینى کۆرۆنایان پێبێت.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق ئەوەدەخاتەڕوو، بۆ لەمەودا کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی و فڕۆکەوانی نابێت تکتى گەشتی فڕۆکە بۆ هیچ کەسێک ببڕن ئەگەر کارتی کوتانی ڤاکسینی دژە کۆرۆناى پێنەبێت، بەپێچەوانەوە ئەوانەى سەرپێچی بکەن روبەڕوى سزاى یاسایى دەکرێنەوە.

وەزارەتى تەندروستى عێراق لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەش دەکات، پێویستە کارمەندانى سەرجەم (مۆڵەکان، خواردنەگەکان، نەخۆشخانە تایبەتەکان و دەرمانخانەکان) کارتی کوتانی دژە کۆرۆنایان پێبێت.

1274 جار خوێندراوەتەوە