بەیانیان كاتێك مرۆڤ لەخەو هەڵدەستێت گەدەی
بەتاڵە و بەشێكی زۆری ئەو خۆراكەی لە ڕۆژی ڕابردوودا خواردویەتى هەرسكراوە، هەر لەبەر
ئەوەشە ژەمی بەیانیان لە گرنگترین و بەسودترین ژەم دانراوە، چونكە دوای چەند كاتژمێرێك
لە نان نەخواردن خۆراك دەچێتە گەدەوە.
پسپۆڕەكان جەخت دەكەنەوە لەسەر گرنگی هەڵبژاردنی
جۆری خۆراكەكان بۆ ژەمی بەیانیان، لەوبارەیەوە گریگۆریۆ ڤارێلا مۆریراس سەرۆكی دامەزراوەی
خۆراك لە ئیسپانیا و مامۆستای بەشی خۆراك لە زانكۆی سانپاولۆ، ئاماژەی بە چەند كۆمەڵە
خۆراكێك كردووە كە بۆ بەیانیان زۆر گرنگن.
ئەو پسپۆڕە باسی لەوەكردووە، ژەمی بەیانیان
(20%) بۆ (25%) بڕی وزەی پێویست بۆ لەش دابین دەكات، ئەوەش لەڕێی سێ كۆمەڵە خۆراكی
سەرەكییەوە بەدەستدێت كە بریتین لە شیرەمەنی و دانەوێڵە و میوەكان، هەروەها كۆمەڵەیەكی
دیكەش هەیە كە بەهەمان شێوە سودیان هەیە ئەوانیش لە زەیتی زەیتون و هێلكە و قاوە و
هەنگوین پێكهاتووە.
لای خۆیەوە دكتۆر دۆمینگۆ كارێرا پسپۆڕی خۆراكی
لە ناوەندی پزیشكی و نەشتەرگەری كۆئەندامی هەرس لە ئیسپانیا؛ ئاشكرای دەكات، چەند
خۆراكێك هەن نابێت بە گەدەی بەتاڵ و بەتایبەت لەژەمی بەیانیانیاندا بخورێن، چونكە
زیانیان دەبێت ئەوانیش بریتین لە:
1/ سۆدە و خواردنەوە گازییەكان: كاریگەری
خراپ لەسەر ڕووی ناوەوەی گەدە دروست دەكەن و دەبنە هۆی زیاتر بەرهەمهێنانی ترشی هایدرۆكلۆریك.
2/ هەویرەمەنی: یەكێكە لەو خواردنانەی لە بەیانیاندا
زۆر دەخورێت، بەڵام جۆرە چەورییەكی تێدایە كە هۆكاری دروستبونی ترشەڵۆكی گەدەیە.
3/ نانی سپی: لەكاتی خواردنی پڕ كاربۆهیدرایت
بەشێوەیەكی بەردەوام بە گەدەی بەتاڵ، بەتایبەت نانی سپی، ڕێژەی گلوكۆز و ئەنسۆلین
لە خوێندا بەرزدەبێتەوە، دواتر بەشێوەیەكی خێرا ڕێژەكە دادەبەزێت و كەسەكە هەست بە
برسێتی دەكات، ئەوەش وادەكات بڕێكى زۆر خۆراك بخوات.
4/ قاوە و چا: ئەو كەسانەی كێشەی دروستبونی
ترشەڵۆكی گەدەیان هەیە، باشترە چا و قاوە بە گەدەی بەتاڵ نەخۆنەوە، چونكە هۆكار بۆ
دروستبونی ئەو حاڵەتە.
1421 جار خوێندراوەتەوە