سبەینێ لە سەرۆکایەتى هەرێم لایەنە سیاسییەکان کۆدەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
06:05 - 07/04/2021
کوردستان
+
-

لەسەر بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی، سبەینێ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرکردە و نوێنەرانى لایەنە سیاسییەکانى  لە هەولێر کۆدەبنەوە، بەڵام تا ئێستا ناوەڕۆکى کۆبونەوەکە ئاشکرا نەکراوە.

دڵشاد شەهاب، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەهەولێر لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بەڵام تا ئیستا ناوەرۆکى کۆبونەوەکە و ئەو تەوەرانەى بەشداربوانى ئەو کۆبونەوەیە گفتوگۆى لە بارەوە دەکەن ئاشکرانیە.

رۆژی (20/3/2021) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامى پیرۆزبایى جەژنى نەورۆزدا داواى لە هەموولایەنە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان کرد کۆبونەوەیەکی هاوبەش لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.

469 جار خوێندراوەتەوە