کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق کرایە ئامانج

KNN : Kurdish News Network
01:30 - 07/04/2021
عێراق
+
-

بۆمبێکی چێندراو لە پارێزگای بابل، کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردە ئامانج.

 

 
میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، لەسەر رێگەی خێرای پارێزگای بابل بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا تەقیوەتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی هەبێت.

 

ماوەیەکە، لە رێگەی بۆمبی چێندراوەوە کاروانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، لەلایەن تیرۆرستانەوە دەکرێنە ئامانج.

466 جار خوێندراوەتەوە