نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە ڕێژەى زیاترلە (2%) دابەزى

KNN : Kurdish News Network
06:16 - 05/04/2021
ئابوری
+
-

بڕیارەکەى گروپى ئۆپیک پڵەس کاریگەرى لەسەر نرخى نەوت دروستکرد و  بەرێژەى زیاتر (2%) دایبەزاند.

ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، ئێوارەى ئەمڕۆ نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە رێژەى (2.48%) دابەزى و نرخەکەى گەیشتە (63.25) دۆلار، هەروەها نرخى نەوتى خاوى ئەمەریکى (تەکساس) بە رێژەى( 2.51%) دابەزى و نرخەکەى گەیشتە (59.91) دۆلار.

ئەوە لەکاتێکدا بەیانى ئەمڕۆ نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێت (64.18 ) دۆلار بوو، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمەریکاش (60.48 ) دۆلار بوو.

پسپۆرانى بوارى ئابوریش هۆکارى ئەو دابەزینە لە نرخى نەوتدا بۆ بڕیارەکەى گروپى ئۆپیک پڵەس دەگێڕنەوە کە تایبەتە بە زیادکردنى قەبارەى بەرهەمهێنانى نەوت بە رێژەى (350) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لە سەرەتاى مانگى ئایارى داهاتوەوە.

747 جار خوێندراوەتەوە