قایمقامییەتی سلێمانی
نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکانی بۆ مانگی سێ و خشتەی کاتی پێدانی کارەبای بۆ مانگی
داهاتوو ئاشکراکرد، دەشڵێت: لە مانگى رەمەزاندا گۆڕانکارى بەسەر پێدانى کارەبادا دێت.
لیژنەی دیاریکردنی نرخی
موەلیدە ئەھلییەکانى سەربە قایمقامیەتی سلێمانی له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی
له بازاڕه‌كانی هه‌رێم دا نرخی كاره‌بای
موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی سێ دیاریکرد، بەشێوەیەک نرخى یەک ئەمپێر کارەباى
مۆلیدە بۆ مانگى سێ لە نیوان (6500 بۆ 7500)دینار دەبێت.
لیژنەکە
ئاشکرایکردووە، مۆلیدە ئەهلییەکان لە مانگى رابردودا بە تێکڕا لە نێوان (170) بۆ
(200) کاتژمێر کاریان کردووە و نرخى یەک کاتژمێر کارەباش بە (38) دینار
دیاریکراوە.
لەبارەی گۆڕانی خشتەکەوە
ئاماژەبەوەکراوە، خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه
بۆ مانگی چوار تا سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام له مانگی ره‌مه‌زاندا
گۆڕانكاری تێداده‌كرێت و له خشته‌كه‌دا پێدانی كاره‌بای موه‌لیده به‌یانیان نامێنێت
و له سه‌عات (12)ـی نیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات (4:30)ی به‌ره‌به‌یان ده‌بێت، له‌و ماوه‌ی
دیاریكراوه هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلده ئه‌هلییه‌كان
له‌ماوه‌ی (10) ده‌قیقه كاریان پێبكرێت.
8757 جار خوێندراوەتەوە