ئەوروپا؛ ئەمڕۆ میلى کاتژمێر دەگۆڕدرێت

KNN : Kurdish News Network
08:45 - 28/03/2021
جیهان
+
-

لە ئەوروپا میلى کاتژمێرەکان پێشدەخرێت و کار بە کاتى هاوینە دەکرێت، بەپێى ئامارەکانیش بەوهۆیەوە تەنها لە ئیتاڵیا لە ماوەى (16) ساڵدا (700) ملیۆن یۆرۆ لە خەرجکردنى وزە گەڕاوەتەوە.

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ی(28ی ئازار) له‌ ئه‌وروپا كار به‌ كاتی هاوینه‌ دەکرێت و یه‌ك کاتژمێر میلی كاتژمێره‌كان پێش ‌دەخرێن.

به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌، به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ یەکشەممە، کاتژمێر (02:00)، میلی كاتژمێره‌كان (60) خولەک پێشخران، بەوهۆیەشەوە ئه‌وروپییەکان لەمەودوا کاتژمێرێک كه‌متر ده‌خه‌ون و رۆژ ەکەشیان (60) خولەک درێژتر ده‌بێتەوە.

 به‌پێى ئاماره‌كان، بە ته‌نها له‌ ئیتاڵیا له‌ نێوان ساڵانی (2004) تا (2020) بڕی (700) ملیۆن یۆرۆ له‌ خه‌رجكردنی وزه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

1276 جار خوێندراوەتەوە